Skip to the content

باڵوێزخانەى کەنەدا رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به‌زردەنرخێنێت

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی، ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، پێشوازی له شاندێكی نووسینگه‌ى باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌هه‌رێمیكوردستان كرد كە لە خاتوو ئاشڵی دۆریك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ى باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری پێكهاتبوو.

 

لە دیدارێك دا خاتوو دۆریك، رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی له‌ بواره‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری وداكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌تانو بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی خانمانی به‌زرنرخاند، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی ونه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گەزی.

 

د. خانزاد پاڵپشتی حكومه‌تی كه‌نه‌دای به‌ پێویست زانی بۆ سه‌رخستنی چالاكییه‌كانى ئه‌نجومه‌ن، به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی یه‌كه‌كانی یه‌كسانیجێنده‌ری وپاڵپشتیكردنی بواره‌كانی جێیبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پلانیئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش.

 

هه‌روه‌ها له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی ئابووری خانمان و هاندانیان بۆ به‌شداریكردن له‌ گه‌شه‌پێدان و بوژانه‌وه‌ى كه‌رتی ئابووری له‌ هه‌رێمیكوردستاندا.

 

دواتر ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، له‌ نزیكه‌وه‌ خاتوو ئاشڵی دۆریك-ى، به‌ كارو چالاكییه‌كان و پێكهاته‌ىئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاشنا كرد.