Skip to the content

ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان لەوه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دووپات كرایەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، پێشوازی له‌ هۆشه‌نگ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ناوه‌ندو شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا، پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا، له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رباس.

هەر لە دیدارەکەدا پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، دووپاتکرایەوە.