ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان لێکۆڵینەوەیەکى هەرێمى لەسەر بابەتى یەکسانى جێندەریى و یاسا ئەنجام دا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و نوێنه‌رانی ئاژانسی UNDP و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ڕاوێژكاری بۆ پێداچوونه‌وه‌و پشتگیریكردنى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى جێنده‌ریى له یاسا‌و ڕێساكانى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021 ، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان- حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، به‌هاوكارى پرۆگرامى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP ئه‌نجامدرا، به‌ئامانجی پێشكه‌شكردنى كورته‌یه‌كى به‌رایى كه وه‌سفی پاشخان و بناغه‌ى لۆژیكى و چوارچێوه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێبازى په‌ره‌پێدانى ڕاپۆرته هه‌رێمییه‌كان ده‌كات، وێڕای پێشكه‌شكردنى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان.
ئاژانسی UNDP بەهاوکارى UN Women، UNFPA، و ESCWA، هه‌ستاوه بەئەنجامدانى لێکۆڵینەوەیەکى هەرێمى لەسەر بابەتى یەکسانى جێندەریى و یاسا به‌مه‌به‌ستی پێشکەشکردنى هەڵسەنگاندنێکى تێروتەسەل بۆ ئەو یاسا‌و پەیڕەوانەى کاردەکەنە سەر یەکسانى جێندەریی و پارێزگاریکردنیان دژى توندوتیژى لەسەر بنەماى جێندەریى لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئەم لێکۆڵینەوەیە سەرەتا لە 2018 بڵاوکرایەوەو لە ساڵی 2021 دووبارە پێداچوونەوەى بۆ کرا.
ئەم لێکۆڵینەوەیە سەرەتا لە 2018 بڵاوکرایەوەو لە ساڵی 2021 دووبارە پێداچوونەوەى بۆ کرا.