د. خانزاد ئه‌حمه‌د... دامه‌زراوه‌كان گوێ به باڵانسی جێنده‌ریی ناده‌ن له دانانی ئافره‌تان له ئاسته باڵاكانی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15ى ته‌مموزی 2021 د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، له‌گەڵ هۆزان قادر سه‌رۆكی ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان و شاندێكی یاوه‌ری کۆبۆوە، له دیدارێكی هاوبه‌شدا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا دووپاتكرایه‌وه له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به گه‌شه‌پێدانی خانمانی په‌یامنێر به‌تایبه‌تی و په‌یامنێران به‌گشتی له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌یه.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پێویسته له رووانگه‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، خانمانی په‌یامنێریش مافه‌كانی خۆیان پێبدرێت و ڕێكخراوی په‌یامنێران له هه‌وڵدابن بۆ ئه‌وه‌ی خانمانی په‌یامنێر له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، دووربن له هه‌ر جۆره نایه‌كسانی و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك، كه به‌داخه‌وه ناوه‌ناوه له هه‌ندێ ده‌زگا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ گرنگی به‌شداری خانمان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا له میدیاكان كرد، به‌و پێیه‌ی تائێستا دامه‌زراوه‌كان گوێ به باڵانسی جێنده‌ریی ناده‌ن له دانانی ئافره‌تان له ئاسته باڵاكانی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا.
شایانی باسه ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ڕێکخراوێکی ناحکومی و مەدەنی خۆبەخش و بێلایەنە، داکۆکی لە مافی پەیامنێران دەکات لەسەرتاسەری کوردستاندا.