پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325 (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تاو‌و توێ کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شه‌ممه 3ی نۆڤه‌مبه‌ری 2021 به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجوومهنی باڵای خانمان و نوێنه‌ری ئاژانسی (UN-Women) و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری1325 (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرا.
له وتارێكدا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد کە هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی خانمان، به‌جیا له عێراق پلانێكی تۆكمه به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ تواناسازیی و گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تانی كوردستان ده‌بێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.