ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران کۆ بوونەوە
هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دکتۆر خانزاد ئەحمەد ئه‌مینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، به‌ئاماده‌بوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی سۆران كۆ بۆوه‌وه.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، بەرێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان، نووسینگەی مافی مرۆڤ، قائیمقامیەتی سۆران و بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانى به‌سه‌ركرده‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌ویه‌كدا له‌گه‌ڵ سەرۆك و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی سۆران، باسی له پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و ئه‌رك و پلانه‌كانی كرد و ڕۆڵی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی به‌گرنگ وه‌سف كرد له جێبه‌جێكردنی ستراتیژی و پلانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان. دواتر به یاوەری بەرێوەبەری بەێوەبەرایەتیی شەهیدو ئەنفالكراوانی سۆران، كه‌سوكاری شەهید ئەحمەد حەوێز وەرتی و شەهید تەیب سەعید رۆستایی بەسەركردەوە.