د. خانزاد ئه‌حمه‌د: پێویسته ئه‌و بڕاندانه‌ی له‌لایه‌ن خانمانی كارسازهوه داهێنراون زیاتر هاوكاری بكرێن له ناساندنیان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، سیمینارێك ده‌رباره‌ی بڕاندسازیی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م سیمیناره به ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ر كه‌مال هاواری بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و سه رۆ دزه‌یی سه رۆكى یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا د. دارا جه‌لیل خه‌يات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتى گشتی و كه‌رتی تايبه‌ت و ڕۆڵی خانمانی به‌رزنرخاند له بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات‌دا و دووپاتی كرده‌وه كه بڕاندسازی نه‌ته‌وه‌یی پرسێكی گرنگه و بڕاند وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وایه بۆ هه‌ر كاڵا‌و به‌رهه‌مێك، ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی ئابووری و بارزگانی و گه‌شه‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له وته‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه: پێویسته له هه‌رێمی كوردستان بڕاندینگ و به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕاندانه‌ی له‌لایه‌ن خانمانی كارسازهوه داهێنراون له بواره جیاجیاكاندا بایه‌خێكی زیاتریان پێبدرێت و گه‌شه به بڕاندهكانیان بدرێت و هاوكاریی بكرێن له ناساندنیان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، بایه‌خێكی به‌رچاو به‌م پرسه گرنگه ده‌ده‌ین و به هاوكاریی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی بڕانده نیشتمانییه‌كان و به بازاڕكردنیان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. كامه‌ران حه‌سه‌ن، له سیمیناره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ گرنگی پاراستنی كلتووری نه‌ته‌وه‌یی و سوود وه‌رگرتن و وه‌به‌رهێنان له بابه‌ته هونه‌ری و كلتوورییه ڕه‌سه‌نه‌كان و بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی بكرێت بۆ به بازاڕكردنی كاڵا خۆماڵییه‌كان، هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته له ڕێگه‌ی بڕاندینگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كلتوور و ڕهسهنهیاتی گه‌لی كوردستان بپارێزین و بایه‌خ به بڕاندی به‌رهه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بده‌ین، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و به بازاڕكردنی بڕاندو به‌روبوومه خۆماڵییه‌كان دێته‌دی.