وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زیی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، وۆركشۆپی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زی له هه‌رێمی كوردستاندا، به به‌شداریی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاژانسی UNFPA سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د دووپاتی كرده‌وه: "توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، بە تایبەت لەو ناوچانەدا زۆر بەرچاوە کە تەنگژە و پێکدادانی لێیە، بەداخەوە تاک، خێزان و کۆمەڵگهکەشمان لە هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی عێراقدا بەشێکی زۆری ئەم توندوتیژییەمان بەرکەوتووە. وەک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، زیاتر لە ٧٠٪ی توندوتیژییەکان لەناو خێزاندا ڕوودەدەن کە لەلایەن کەسێکی نزیکی قوربانییەکەوە ئەنجامدراوە. خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان زوو بەم دیاردەیەی زانی و هەر لە دەستپێکی دروستبوونیەوە هەنگاوی گرنگی لەپێناو کەمکردنەوە و بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان هەڵگرت. لەم پێناوەشدا، دەستی بۆ هەموارکردنی یاساکان برد و لە کوێشدا پێویستی کرد یاسای دەرکرد.
هه‌روه‌ها زیاتر گوتی: بێگومان یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان یەکێک لەو ڕێوشوێنانە بوو کە حکومەتی هەرێم پەنای بۆ برد. دواتر دامەزراوەی بۆ گشتاندن و جێبەجێکردنی یاساکە دامەزراند. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا چەندین چوارچێوەی ستراتیژیی بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی خانمان پەسەند کرد. بەتایبەت ستراتیژی نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان (٢٠١٦-٢٠٢٦). لەئێستاشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار و پارێزراوی بۆ گەشەکردنی ژنان و کچان لەچوارچێوەی ڕووانگەی ٢٠٣٠ی کوردستاندا جێ کردۆتەوە.
دووپاتیشی كرده‌وه كه : حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەر هەوڵێک ده‌كات بۆ زیاتر تۆكمه‌كردنی ڕۆڵی دامەزراوەکانمان و لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار بۆ پێداچوونەوە بەو یاسا و ڕێوشوێن و ڕێکارانەدا دەکەین و لە ڕێگەی هەڵسەنگاندن و توێژینەوەکانەوە بۆ ئەوەی بزانین لە کوێدا هەڵەمان کردووە لە کوێدا سەرکەوتوو بووین. هەروەها کام ستراتیژی لەگەڵ ئەرزییەتی کوردستان و دامەزراوەکانیدا گونجاوە و وەڵامی داوەتەوە و کام بەشی و لەناو کام دامەزراوەدا قەتیس ماوە، کاتی ئەوە هاتووە هەموو لایەک لە کەشێکی پڕ لە بەرپرسیارێتیدا پەنجە لەسەر هەڵە و کەموکورتییەکان دابنێین و چارەسەری گونجاویشیان بۆ بخەینەڕوو. ئەوەش تاکە گەرەنتییە بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکان و پێشخستنیان.
پاشان نوێنه‌ری ئاژانسی (unfpa) سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تری به‌رزنرخاند بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی..
هه‌ر له میانی وۆركشۆپه‌كه‌دا، باس له گرنگی كاركردنی ئه‌پی (سه‌یف ی‌و – Safe You) له هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و نه‌هێشتنی تاوانكاری له دژی خانمان، خرایه به‌رباس.