جەخت لە جێبەجێکردنی پلانی ئافره‌ت، ئاشتی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستاندا کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، له دیدارێكدا له نێوان د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، سه‌رهه‌نگ حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی ئاشتیی ئه‌مریكی "United States institute of Peace"، جەخت لە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان كرایه‌وه بۆ جێبەجێکردنی پلانی: ئافره‌ت، ئاشتی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستاندا.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی په‌یمانگه‌ی ئاشتیی ئه‌مریكی كرد بۆ دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و بایه‌خدان به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وشی خانمانه‌وه هه‌یه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، باس له پڕۆگرامەکانی رێکخراوەکە و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەى هاوبەش لە بواره‌كانی یه‌كسانیی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی و بایه‌خدان به مافه‌كانی خانمان.