دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی سێكته‌ری خانمان ئه‌نجام ده‌درێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، له دیدارێكدا له نێوان د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و بارزان ئەکرەم مەنتک، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، رۆڵ و گرنگیی ڕێکخراوەکانی سێکتەری خانمان خرایه به‌رباس.
سه‌رۆكی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تیشکی خستەسەر ئەو کارانەی کە فەرمانگە ئەنجامی داوە لەسەر بنەمای پێشنیاری ڕێکخراوەکان.
دووپاتی كرده‌وه: "به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌شێكی زۆر له كێشه‌ی رێكخراوه‌كان چاره‌سه‌ركراون، به‌تایبه‌تیش گرفتی باجی سه‌ر رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان."
دووپاتی كرده‌وه: "به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌شێكی زۆر له كێشه‌ی رێكخراوه‌كان چاره‌سه‌ركراون، به‌تایبه‌تیش گرفتی باجی سه‌ر رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان."
له دیداره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دووپاتكرایه‌وه، به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی توانای ڕێکخراوەکانی سێکتەری خانمان له هه‌رێمی كوردستان، به‌م نزیكانه‌ش دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوانه ئه‌نجام ده‌درێت.