Skip to the content

بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ١٢ تا ١٣ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، كار و چالاكییه‌كانی دووه‌مین كۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و ڕێكخراوە مه‌ده‌نییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش، له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوەچوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو كۆڵه‌که‌ی به‌شداریكردن و پێشگرتن كه‌ له‌ بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌رده‌كرێته‌وه‌.

ئەم كۆبوونەوانە بە بەشداری نوێنەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوەكان و ئاژانسی UN-Women بەڕێوەدەچێت، تیایدا باس لە ڕۆڵی وه‌زاره‌ت و ڕێكخراوەكان لە جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ و پلانی هەرێمی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، بە شێوازی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، هه‌روه‌ها پلانی كاری داهاتووش دەخرێتەڕوو.

خانزاد ئەحمەد، رایگەیاند: "هەوڵ و كۆششەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت بۆ گەشەپێدانی ڕەوشی خانمان لە هەموو ڕووێكەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان". هاوکات‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌‌كان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا كرد.