ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و وەزیرى داد چەند پرسێکی هاوبەشیان تاووتوێ کرد
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، به یاوه‌ریی شاندێكی ئه‌نجوومه‌ن، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادی كرد؛ له لایه‌ن فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا چه‌ندین پرسی یاسایی‌ی پەیوەندیدار بە مافه‌كانی خانمان خرانه به‌ر باس، وەزیری داد لەو چوارچێوەیەدا ڕوونكردنەوە و تێبینی و زانیاریی یاسایی خستە ڕوو؛ پاڵپشتیی خۆی بۆ مافه ڕه‌واكانی خانمان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە پێشخستنی توانای ستاف و دامەزراوەکانی حکومەت کرایەوە و لەو پێناوەدا داکۆکی لە پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکان کرا.