په‌یامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان له نۆیه‌مین ساڵی په‌لاماری تیرۆریستان بۆ سه‌ر شنگال
ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٣، نۆ ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆرستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت؛ چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، دەستیان بەسەر قەزای شنگالدا گرت، شەش هەزار و ٤١٧ هاووڵاتیی ئێزدییان ڕفاند كه زۆربه‌یان كچ و ژن و منداڵ بوون.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م بۆنە خه‌مناكه‌دا، جارێكی تر پابه‌ندبوونی خۆی به خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامی قوربانیانی ئه‌م تاوانه و هه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردن و پاراستنی ژنان و كچانی ئێزدی دووپات ده‌كاته‌وه.
له‌و مه‌رگه‌ساته خوێناوییه‌دا، هەزاران کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران، نابێت هه‌رگیز کارەساتی شنگال دووبارە ببێتەوە و به‌رده‌وام هەوڵ ده‌دەین کاریگەریی ئەو کارەساتە کەم بکەینەوە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ی تا كچ و ژن و منداڵێكی ڕفێنراوی ئێزدی مابێت، له هەوڵی رزگارکردنیان به‌رده‌وام بێت.
ڕۆلی سه‌رجه‌م ئه‌م وڵاتانه به‌رز ده‌نرخێنین كه پاڵپشتیی خۆیان بۆ مه‌رگه‌ساتی كوردانی ئێزدی دووپات كرده‌وه، ئه‌م تاوانه‌یان به جینۆساید ناساند، به‌تایبه‌تیش دوایین هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا؛ ئەمە هەنگاوێکی دیکەی نێودەوڵەتیی گرنگ بوو دوابه‌دوای بڕیاری حکومەتی ئەڵمانیا، تایبه‌ت به پاڵپشتیكردن و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان کە له لایه‌ن تیرۆرستانی داعش تاوانیان بەرانبەر کراوە.
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ پاڵپشتیكردنی كچان و ژنانی ڕزگاربووی ده‌ستی تیرۆرستان به هه‌موو توانا ڕه‌خساوه‌كان و به پاڵپشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان
٣ی ئابی ٢٠٢٣