حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستن و گەشەپێدانی ئافرەتان
![](/media/21744/368235080_683127997173886_4667778674221820294_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133373455120000000)
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد و له‌گەڵ سه‌فین موحسین دزه‌یی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه کۆبووەوە.
لە دیدارێكدا، د.خانزاد ئه‌حمه‌د، زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنی ئەنجومەن و پلان و پرۆگرامەکانی بۆ سەرۆکی فەرمانگە خستەڕوو و داوای هەماهەنگی و هاوکاری فەرمانگەی کرد لەو پرسانەدا کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەستن بە بواری یەکسانییەوە.
ته‌وه‌رێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به په‌یوندی نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەو نێرده دیپلۆماسییه‌كان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی پەیوەندیان بە پرسەكانی ئافرەتانەوە هەیە، هه‌روه‌ها سوودوەگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی جیهان لەم بوارەدا.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پاڵپشتی تەواوی دامەزراوەکەی بۆ هەماهەنگی و ئاسانکاری لە پێناو سەرخستنی کارەکانی ئەنجومەن دووپاتکردەوە.