Skip to the content

دامودەزگاکانی پەیوەست بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕۆڵی زیاتر لە هۆشیاریی کۆمەڵایەتیدا دەگێڕن

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لەگەڵ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانە، کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی هۆشیارکردنەوەی تاک، خێزان و کۆمەڵگه‌ کرا، لە ڕێگەی دامودەزگاکانی پەیوەست بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە.

هاوکات باس لەوەش کرا چۆن تێگەیشتن لە پرسی یەکسانی لە ناو وەزارەت و دامودەزگاکاندا قووڵتر بکرێتەوە، هەمووان ڕۆڵی خۆیان لە بەدیهێنانی یەکسانیدا بگێڕن و یارمەتیدەری سەرخستنی ئەزموونی دیموکراسیی هەرێمی کوردستان بن.

لە کۆبوونەوەکەدا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، باسی لە پلانی ستراتیژیی پێنج ساڵەی ئەنجوومەن کرد، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی گرنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ستافی وەزارەت لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا کردەوە و ئامادەییی ئەنجوومەنی باڵای خانمانی بۆ بەرزکردنەوەی توانای ستافی وه‌زاره‌ت لە بواری تێگەیشتن لە پرسی یەکسانی و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان لەسەر ئاستی خێزان و دامەزراوە فەرهەنگییەکاندا دەربڕی.