په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆلی ئافره‌تان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستاندا دووپات کرایەوە
![](/media/21687/1-63.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133371670990000000)
له دیدارێكدا له نێوان د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری په‌روه‌رده، کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانە، چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆلی ئافره‌تان له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستاندا خرانه به‌رباس.
لە کۆبوونەوەکەدا، د. خانزاد باسی لە پلانی ستراتیژیی پێنج ساڵەی ئەنجومەنی کرد. هه‌روه‌ها جەختی لەسه‌ر گرنگیی ڕۆڵی وەزارەت و ستافی پەروەردەیی لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا کردەوە، ئامادەییی ئەنجوومەنی بۆ بەرزکردنەوەی توانای ستاف لە بواری تێگەیشتن لە پرسی یەکسانی و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان لەسەر ئاستی خێزان و دامەزراوە پەروەردەییەکان دووپات كرده‌وه.