ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و ده‌سته‌ی ژینگه هەماهەنگیی زیاتر دەکەن
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شکاری له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له پاڵپشتیی به‌رده‌وامی بۆ پلان و ستراتیژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، دیدارێک لە نێوان هەردوو لا بەڕێوە چوو.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، سه‌ردانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له دیدارێكدا، به ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه كرد، بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی به‌رده‌وامیان له سه‌رخستنی پلانه‌كان و به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، به‌تایبه‌تی له بواری ژینگه‌پارێزی و هۆشیاریی ژینگه‌ییدا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له بواری پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، له نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرایه‌وه.