ئەنجوومەنی باڵای خانمان و ئاژانسی UNFPA ئامادەكاری بۆ پڕۆژەكانی ساڵی ئایندە دەکەن
![](/media/19075/1-2000.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133243892610000000)
ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و ئاژانسی (UNFPA)، پلانی نوێیان له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كچان و ژنان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خسته ڕوو.
ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، پێشوازی له نیستۆر ئۆمۆ هانگی، نێرده‌ی نوێی ئاژانسی UNFPA له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له تهوهرەیەكی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و شاندی ئاژانسی UNFPA، میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پلانی نوێی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایان بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كچان و ژنان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی تاووتوێ كرد.