ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان: خزمه‌تی كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدى کاری لەپێشمانە
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان پێشوازی له شاندێكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی كچان و ژنانی ئێزدیی ڕزگاربووی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و هه‌ماهه‌نگی بۆ هاوكاریكردنیان له هه‌موو ڕوویەكه‌وه خرایه به‌ر باس.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د دووپاتی كرده‌وه "هه‌میشه خزمه‌تكردنی كچان و ژنانی ڕزگاربووی ده‌ستی تیرۆریستان له پێشینه‌ی كاره‌كانمان بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له پاڵپشتیكردنیان له هه‌موو ڕوویەكه‌وه".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چالاكیی هاوبه‌ش له بواره‌كانی چاره‌سه‌ری ده‌روونیی ڕزگاربووان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای پاڵپشتیكردنی ڕزگاربووان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ به‌رده‌وامبوونی كچان و ژنانی ڕزگاربوو له بواری په‌روه‌رده و خوێندن كرایەوە.