ڕۆلی ئافره‌ت له پڕۆسه‌ی چاكسازی و گه‌شه‌پێدان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییدا تاووتوێ کرا
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی له د. ئان سۆفی شۆت، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر له پەیمانگای ستراتیژی و لێکۆڵینەوەی جەنگ له کۆلێژی بەرگریی شاهانەی دانیمارک كرد.\
ڕۆلی ئافره‌ت له پڕۆسه‌ی چاكسازیدا، به‌تایبه‌تی له چاكسازی له بواری پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و ڕۆلی ئافره‌ت له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه به‌رباس.
د. خانزاد خۆشحاڵیی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی د. ئان سۆفی ش‌وت ده‌ربڕی، ئاماژه‌ی بۆ ڕۆل و به‌شداریی كارای خانمانی كوردستان كرد به درێژایی مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردستان، كه هه‌میشه ڕۆلیان هه‌بووه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا پرسی یه‌كسانیی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆلی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و به‌شداریی زیاتری خانمان له هه‌موو بواره‌كاندا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ده‌ستخۆشی له وڵاتی دانیمارك كرد بۆ هاوکاریکردنی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه جیاجیاكاندا، به تایبه‌تییش له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی خانماندا.