Skip to the content

بڵاوکراوەکان

ئامانجەکان

تواناسازی ژنان و كچان و به‌هێزكردنی به‌شداریان له‌ پرۆسه‌ی بنیاتنانی ئاشتی به‌رده‌وام و به‌شداریان له‌ په‌ره‌پێدانی ئابووری  و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیدا له‌ هه‌رێم و له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره‌ شێوازێكی جیاكاری له‌سه‌ربنه‌مای جێنده‌ری  و كاركردن له‌ به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ململانێیه‌كان.

به‌هێزكردنی به‌شداری ژنان له‌ژیانی گشتی و سیاسی و هه‌روه‌ها پرۆسه‌كانی دانوستان و بونیاتنانی ئاشتی و مسۆگه‌ركردنی گه‌یشتنی ژنان به‌ پێگه‌كانی بڕیاردان.

ڕێكاره‌ ستراتیژیه‌كان:

1- به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی ژنان و كچان له‌ سه‌ركردایه‌تی و به‌شداربوون له‌ هه‌موو كایه‌كانی ژیان

2- به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌ پێگه‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌و ئه‌نجوومه‌ن و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.

تێكه‌ڵكردنی بنه‌ما جێنده‌ری ه‌كان به‌ یاسا وسیاسه‌ت وپلان و به‌رنامه‌ و بودجه‌ نیشتمانیه‌كان.

ڕێكاره‌ ستراتیژیه‌كان:

1- یاساو سیسته‌مه‌كان ده‌بێت گونجاوبن له‌گه‌ل ده‌ستوور و رێككه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌رێمیه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندارن به‌ مافی مرۆڤ ونه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌ جیاكاریه‌ك له‌ دژی ئافره‌تان و گونجاوبن له‌ گه‌ڵ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

2- دانانی پلانی كاری نیشتمانی بۆ گشتاندنی یه‌كسانی جێنده‌ری  له‌ هه‌موو كایه‌كانی ژیان وته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌.

به‌هێزكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌ بار بۆ تواناسازی ئافره‌تان و گه‌شه‌پێدانیان له‌ بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری و كلتوری و...هتد .

ڕێكاره‌ ستراتیژیه‌كان:

1- كاركردن له‌سه‌ر به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌ نیشتمانیه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانى ڕه‌وشی ئافره‌تان ٢٠١٦-٢٠٢٦

2- كاركردن بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان ٢٠١٧-٢٠٢٧

3- كاركردن بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پلانی كاری نیشتمانی ١٣٢٥

4- كاركردن بۆ گۆرینی ئه‌و شێوازه‌ باوه‌ی جێنده‌ری  به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و كچان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی رۆڵیان له‌ كۆمه‌لگه‌دا. 

پاڵپشتیكردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه‌ له‌ بواری تواناسازی و پاراستنی ژنان و كچان به‌گشتى و كه‌مئه‌ندامان به‌ تایبه‌تى كار ده‌كه‌ن.

ڕێكاره‌ ستراتیژیه‌كان:

1- مسۆگه‌ركردنی به‌رده‌وامی كاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و به‌ره‌و پێشبردنی تواناكانی دامه‌زراوه‌یی و كارگێری و دارایی

2- فراوانكردن و گشتاندنی یه‌كه‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری و پاڵپشتیكردنی تواناكانیان له‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكاندا.

3- كاراكردنه‌وه‌ى لێژنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ پارێزگاكاندا.