بڵاوکراوەکان
ئامانجەکان
تواناسازی ژنان و كچان و به‌هێزكردنی به‌شداریان له پرۆسه‌ی بنیاتنانی ئاشتی به‌رده‌وام و به‌شداریان له په‌ره‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا له هه‌رێم و له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره شێوازێكی جیاكاری له‌سه‌ربنه‌مای جێنده‌ری و كاركردن له به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ململانێیه‌كان.
به‌هێزكردنی به‌شداری ژنان له‌ژیانی گشتی و سیاسی و هه‌روه‌ها پرۆسه‌كانی دانوستان و بونیاتنانی ئاشتی و مسۆگه‌ركردنی گه‌یشتنی ژنان به پێگه‌كانی بڕیاردان.
ڕێكاره ستراتیژیه‌كان:
1- به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی ژنان و كچان له سه‌ركردایه‌تی و به‌شداربوون له هه‌موو كایه‌كانی ژیان
2- به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له پێگه‌كانی سه‌ركردایه‌تی له هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌و ئه‌نجوومه‌ن و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
تێكه‌ڵكردنی بنه‌ما جێنده‌ری ه‌كان به یاسا وسیاسه‌ت وپلان و به‌رنامه و بودجه نیشتمانیه‌كان.
ڕێكاره ستراتیژیه‌كان:
1- یاسا‌و سیسته‌مه‌كان ده‌بێت گونجاوبن له‌گه‌ل ده‌ستوور و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌رێمیه‌كان كه په‌یوه‌ندارن به مافی مرۆڤ ونه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكاریه‌ك له دژی ئافره‌تان و گونجاوبن له گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
2- دانانی پلانی كاری نیشتمانی بۆ گشتاندنی یه‌كسانی جێنده‌ری له هه‌موو كایه‌كانی ژیان وته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و ئه‌ركه.
به‌هێزكردنی ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ تواناسازی ئافره‌تان و گه‌شه‌پێدانیان له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری و كلتوری و...هتد .
ڕێكاره ستراتیژیه‌كان:
1- كاركردن له‌سه‌ر به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه نیشتمانیه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانى ڕه‌وشی ئافره‌تان ٢٠١٦-٢٠٢٦
2- كاركردن بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان ٢٠١٧-٢٠٢٧
3- كاركردن بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پلانی كاری نیشتمانی ١٣٢٥
4- كاركردن بۆ گۆرینی ئه‌و شێوازه باوه‌ی جێنده‌ری به‌رامبه‌ر به ژنان و كچان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی رۆڵیان له كۆمه‌لگه‌دا.
پاڵپشتیكردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه له بواری تواناسازی و پاراستنی ژنان و كچان به‌گشتى و كه‌مئه‌ندامان به تایبه‌تى كار ده‌كه‌ن.
ڕێكاره ستراتیژیه‌كان:
1- مسۆگه‌ركردنی به‌رده‌وامی كاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و به‌ره‌و پێشبردنی تواناكانی دامه‌زراوه‌یی و كارگێری و دارایی
2- فراوانكردن و گشتاندنی یه‌كه‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری و پاڵپشتیكردنی تواناكانیان له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكاندا.
3- كاراكردنه‌وه‌ى لێژنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له پارێزگاكاندا.