Skip to the content

خزمەتگوزارییەکان

  • پێشنیازكردنی سیاسەتە گشتییەكانی پەیوەندار بە ئافرەتانەوە و چەسپاندنی پرەنسیپی یەكسانی لە نێوان ژنان و پیاوان.
  • كاركردن بۆ كاراكردنی ئەو یاسا و ماددە یاساییانەی كە تایبەتن بە ژنان و تاكو ئێستا جێبەجێ نەكراون.
  • بەشداریكردن لەو لێژنانەی كە له‌لایه‌ن حكومەته‌وه‌ بۆ باشتركردنی ڕەوشی ئافرەتان پێكدەهێنرێن.
  • ئەنجامدانی كۆڕو كۆنفرانس و وۆرك شۆپ بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژنان و كچان.
  • كاركردن بۆ گونجاندنی یاسا و ڕێساكانی ناوخۆ لەگەڵ ڕێككەوتننامە و پرۆتۆكۆلە نێودەوڵەتییەكان.
  • پێدانی ڕاوێژ و بۆچوون بە دامودەزگا فەرمییەكان سەبارەت بە پرسی ژنان.
  • هاندانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر له‌ بارەی پرسەكانی ژنان.
  • نوێنەرایەتیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چالاكی و كۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا.
  • مسۆگەركردنی بەشداری ژنانی كوردستان لە بوارەكانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و یاسایی و كولتووری، هەروەها بەشداریكردنی لە پرۆسەی درووستكردنی بڕیار و بەرپرسیاریەتی سەركردایەتی و ڕۆڵی لە پرۆسەی گەشەپێدان.
  • دابینكردنی پاراستنی یاسایی و كۆمەڵایەتی بۆ ژنانی كوردستان و مسۆگەركردنی كەرامەت و پێگەی كۆمەڵایەتیان وەكو هاووڵاتی تەواو كە هەموو مافێكی هەبێت لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا.