راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گازی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١
لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت) بۆ هەر چوار چارەگی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانییەوە بڵاوكرایەوە.
ڕاپۆرتەکە، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیـزی بەردەستە، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات و بۆ بینینی تەواوی راپۆرتەکە دەتوانن کلیک لەم ھاوپێچانەی خوارەوەدا بکەن.
راپۆرتی دیلۆیت بۆ ساڵی ٢٠٢١
هاوپێچەکانی پەیوەندیدار
- بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢١
- بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠٢١ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
- بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠٢١ تاکو٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢١
- بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تاکو٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢١