Skip to the content

بەئامادەبوونی سەرۆکی دەزگا لەپێنجوێن بۆمبێکی ٤٠٠ کگم تەقێندرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٢ جبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ھاوڕێیەتی محسن شێخ عبدلکریم بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین سەردانی قائیمقامیەتی قەزای پێنجونیان کرد و لە لایەن زانا عبدلرەحمان قائیمقام و بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیە پێشوزیکران.

سەرۆکی دەزگا سوپاسی قائیمقامی کرد لەپای ئەو پێشوازییە گەرمەدا و بەڵێنی زیاتر گرنگیدانی دا بە سنوری ئەو قەزایە بەمەبەستی پاکسازی زیاتر، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ناوچەی پیس بوو بەمین و تەقەمەنی لەو سنورەدا ماوە و تائێستاش ھەڕەشەیە لە گیانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، پاشان بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگا و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین و قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەو قەزایە و چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن لەلایەن تیمی تەقینەوەی چالاکییەکان بە چاودێری تیمی دڵنییای جۆری بۆمبێکی ئیسپانی قەبارە گەورەی ٤٠٠ کگم تەقێندرایەوە و لەکۆتایدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکان ئەنجامدا و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ڕاگەیاندنکارەکانی دایەوە.