Skip to the content

دەزگای مین دوو بۆمبى ٢٥٠ کیلۆیی ڕووسی لە کۆیە تەقاندەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى ٢٢/٤/٢٠٢١ى زایینى، لە درێژەی پاككردنەوە و نەهێشتنی مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لەسەر خاكی كوردستان، دوو بۆمبی ٢٥٠ كیلۆ گرامى فابی ڕووسی تەقێندرانەوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ـ (GOV.KRD) لە ژێر چاودێری جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و بەیاوەری موحسین عبدالكریم بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین/ سلێمانی و یوسف كەلكانی قایمقامی كۆیە، هەردوو بۆمبەکە کە مەترسییان لەسەر گیانی هاووڵاتیانی سنوورەكە دروست کردبوو، تەقاندەوە.

ئەم دوو بۆمبە ڕووسییە ٢٥٠ کیلۆییە کە لە ساڵى ١٩٨٨ لە لایەن فڕۆكەكانی ڕژێمی ڕووخاوى بەعسەوە لە گوندى بۆگدى سەر بە ناحیەى ئاشتى شارى کۆیە خرابوونە خوارەوە، لەلایەن تیمی دڵنیایی و كۆنتڕۆڵی جۆری و تیمی مین هەڵگرەوەى دەزگای مین دەرهێنران و دوورتر لە گوندەکە تەقێنرانەوە.