Skip to the content

دەزگای گشتیی کاروباری مین و وەفدێکی هاوبەشی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی هاوکاری و پەیوەندیی نێوانیان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى  ٨ى کانونی یەکەمی٢٠٢١ بەڕێز جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبوونی بەڕێزان نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا و سەلام محمد بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە ئۆفیسی سەرەکی دەزگای مین لەشاری هەولێر پێشوازیان لەوەفدێکی باڵای لە فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین بە سەرۆکایەتی ریچارد بۆڵتەر سەرۆکی پلانی ستراتیژی و پاڵپشتی چالاکیەکان، هەروەها خاتوو شەرمیلە بەرپرسی پرۆژەکان لەفەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین(UNMAS) کرد کە لەبارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیۆرکەوە هاتبوون.
لەدانیشتنەکەدا تاوتوێی هاوکاری و پەیوەندی نێوان دەزگای مین و فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی هەردولا کرا، لای خۆیەوە سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین باسی لە گرنگی ڕۆڵی فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین کرد لە ڕابردوودا هاوکار و پاڵپشتیەکی گرنگ بوون پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە مین و تەقەمەنی، هەروەها هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەکانی مین و تەقەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقییوەکان کە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی کوردستان بەوهۆیەوە بونەتە قوربانی، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا هێشتا ئەو مەترسیانە لەسەر گیانی هاونیشتیمانیان بەردەوامی هەیە، بەداخەوە لەو بارەوە رۆژنە گوێبیستی ڕوداوی نەخوازرا و دەبین.