Skip to the content

دەزگای مین سندوقی سكاڵا لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی دادەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 بەمەبەستی  پەیڕەوكردنی روونی و دادپەروەری و بەدواداچوونی گرفتی كارمەندانی كاروباری مین.

 دەزگای گشتی كاروباری مین سندوقی سكاڵا دادەنێت لە سەرۆكایەتی دەزگا و گشت  بەرێوەبەرایەتیەكان بۆ كارمەندانی هەمیشەی و گرێبەستی دەزگا و لەگەڵ سەرجەم ئەو كۆمپانیا و رێكخراوانەی بواری مین كە مۆڵەتیان لە دەزگای مین  هەیە و كاردەكەن لەوبوارە لە هەرێمی كوردستان، كارمەندەكانیان لەكاتی بوونی هەر سەرپێچەیەك یان مامەڵەیەكی ناشیاو بەرامبەریان دەتوانن سكاڵای خۆیان لەو سندوقە دابنێن دواتر  لیژنەی سكاڵا بەدواداچوون بۆ سكاڵاكەیان دەكات رێكاری پێویست  و یاسایی دەگرنە بەر بەرامبەر بە لایەنی سەرپێچی کار لە دەزگای مین و كۆمپانیاو رێكخراوەكان ئەگەر هاتوو كەم وكوڕی لەوان دا هەبوو.

یاخود كارمەندی سكاڵاكەر دەتوانێت لەرێگەی ئەو ئیمێلە سكالای خۆی بنێرێت(skala.maa21@gmail.com) كە سەرجەم  نەهێنیەكانی كەسی پارێزراوە.