Skip to the content

سەرۆكی دەزگای مین سەردانی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی2021 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بەیاوەری وەفدێك سەردانی عبدالله حاجی محمود وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر رەشنوسی یاسای ماف و ئیمتیازی پیشەوەرانی مین و تەقەمەنی بۆ ئەوەی پیشەوەرانی مین و تەقەمەنی كە دەبنە قوربانی بە شەهیدی سەنگەر هەژمار بكرێن.

لای خۆیەوە وەزیری شەهیدان دڵنیایی دا كە كار لەسەر قوربانیان و كارمەندانی مین و تەقەمەنی بكەن لە یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی شەهیدان جێگەیان بۆ بكرێتەوە پیشەوەرانی مینیش وەك سەرجەم چینەكانی تری ناو كۆمەڵگە بە ماف و ئیمتیازی خۆیان بگەن و بێ بەش نەبن لەو مافە.