Skip to the content

دەزگای گشتی كاروباری مین پلانی هاوبەش لەگەڵ فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین دادەنێـت

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 عوبێد ئەحمەد  بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی  لەگەڵ  شەرمیلە  بەرپرسی پڕۆژەكان لە فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان  بۆ كاروباری مین و وەفدی هاوڕێی   كۆبووەوە،سەره‌تا عوبێد  ئەحمەد تیشكی خستە سەر  پێداویستییەكانی دەزگای مین كە بەهۆی قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی پەتای كۆڕۆنا كێشەی گەورەی بۆ تیمەكانی  مینلابەری  دروستكردووە بۆیە داوای لە (UNMAS) كرد هاوكاری و پاڵشتی دەزگا بكەن  لە جێ بەجێكردنی پێداویستییەكان بەتایبەت  پێداویستییە لە پێشینەكان، بۆ ڕاپەڕاندنی كاروباری  لۆجستی و پاكسازی مین لە كوردستان.
لای خۆشیانەوە فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی دەزگای مین  لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكانی (UNMAS) هەروەها ڕایانگەیاند كار دەكەن بۆ دۆزینەوە و پەیداكردنی  باروبوو(فەند) بۆ پڕۆژەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین بۆ ئەو مەبەستە لە  داهاتوو تیمە تەكنیكییەكانی هەردوولا  كۆدەبنەوە بۆ  داڕشتنی پلانی هاوبەش بۆ دووساڵی داهاتوو.