Skip to the content

ڕێبەری شوێنی كێڵگەمینەكان چاپ ده‌كرێت كه‌ نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه‌ كه‌ به‌ مین چێنراون

هەولێر، هەرێمی كوردستان ، عێراق(GOV.KRD)- 23 ی حوزەیرانی 2021 ئەمرۆ چوارشەممە بەرێز جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە هاوڕێیەتی وەفدێكی دەزگای مین سەردانی خاتوو ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاریان لە شاری هەولێر كرد
لەدانیشتنەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو دەڤەر و ناوچە گەشتیاریانەی كە بەهۆی مین و تەقەمەنی جێگەی مەترسین و بۆ سەر هاوڵاتیان و گەشتیاران هەروەها باس لە دانانی تابلۆی ئاگاداركردنەوە لە ناوچە مەترسیدارەكان بەتایبەت بۆ گروپی شاخەوانیەكان كرا.
لە تەوەرەیەكی تردا باس لە چاپكردنی ڕێبەری شوێنی كێڵگەمینەكان كرا كە لەلایەن دەزگای مینەوە ئامادەكراوە بۆ ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن بە هەرسَی زمانی عەرەبی و كوردی و ئینگلیزی دابەش كردنیان بەسەر گەشتیاران كە نەخشەی كێڵگە مینەكان تەواوی زانیاری و پەیامی هۆشیاری لەو بارەوە تێدا روونكرابێتەوە كە نزیكی ناوچە مەترسیدارەكان نەكەون