Skip to the content

کۆچەری و ڕەوەندەکان لە مەترسی پاشماوەکانی جەنگ هۆشیار دەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- عەلی عەبدولڕحمان، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە شێوەیەکی مەیدانی یاوەری تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی کرد، کە بۆ مەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆچەری و ڕەوەندەکان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی سەردانی کوێستانی ئالانە یان لە سنوری قەزای چۆمان کرد.

لە سەردانەکەیاندا تیمەکانی هۆشیاری بە هاوکاری (چاودێری سەلامەتی) گوندی گوندەژۆر، گروپە جیاوازەکانیان بینی و پەیام و ڕێنمای سەلامەتییان پێ گەیاندن و نامیلکە و یاری تایبەت بە ناسینەوەو خۆپاراستنیان لە ناوچە مینرێژکراوەکان بەسەردا دابەشکردن.

ساڵانە ژمارەیەک لەو کەسانەی دەبنە قوربانی ڕوداوەکانی مین و تەقەمەنی شوانکار و ڕەوەندەکانن، بۆیە سەردانی کردنیان و هۆشیارکردنەوەیان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کەمبونەوەی ئاماری قوربانیان دەبێت.