Skip to the content

بەهۆی هاتنە خوارەوەی مین بۆ سەر ڕێگەیەک دیواربەند بۆ کێڵگە مینێک دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای گشتی کاروباری مین لە پێناو سەلامەتی هاونیشتمانیان و لەسەر داواکاری قایمقامیەتی قەزای ماوەت لە لایەن تیمی مینلابەری دەستیی ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی دیوار بەندێک بۆ کێڵگە مینێک کە دەکەوێتە سەر شەقامێک کە ڕێگای نێوان قەزای ماوەت و قەزای پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە دروست کرا.
ئەم دیوارە دەکەوێتە کێڵگە مینی سەرچاوەی خواروو- ئەشکەوتی مام دەروێش سەر بە ھەردوو گوندی ( ئەشکەوتان و زەروون) ە لە قەزای ماوەت بە درێژی ١٤٥ مەتر دیوار و تەلبەند لەگەڵ دانانی نیشانەی ھەمیشەیی بوونی مین لەو کێڵگەیەدا دوست کرا ، ھەروەھا ئەم کێڵگەیە لە سەرچاوەی ئاو و بارەگای پاسەوانی سنوور نزیکە و لە چیاکەوە مین و تەقەمەنی لە کاتی باران و لافاو دەھاتە سەر شەقامەکە و مەترسی بۆ بەردەم ڕێبواران و شوفێران دروست کردبوو، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارانەش ئەو ئەرکە بە مەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان جێبەجێ کرا .