Skip to the content

یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای گشتی کاروباری مین و سەنتەری مینپاکی مرۆیی ئەرمەنی واژوو کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی تەمووزی ۲۰۲۲ی زاینی، نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگای مین بە یاوەری شاندێکی باڵای دەزگا کە پێکهاتبوون لە لە سەلام محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی دیوان و موحسین عه‌بدولکه‌ریم بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ سلێمانی و شیلان ثامر بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین/ دهۆک سەردانی سەنتەری مینپاکی مرۆیی وڵاتی ئەرمینیایان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری مینپاکی مرۆیی ئەرمەنی (CHDE)  پێشوازی کران.
لەسەردانەکەیاندا بەشێوەیەکی پراکتیکی باس لە چۆنیەتی پێدانی زانیارییەکان و شێوازی مەشق پێکردن و کارکردنی کێڵگەیی لە بواری پاکسازی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیی نەتەقاو کرا.
پاشان لەلایەن تیمێکی مینلابەری دەستیی سەنتەری ناوبراو نمایشێک پێشکەش بە شاندەکەی دەزگای مین کرا، دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوام و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان لە نێوان هەردوولا بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی بەرنامەی کاروباری مین کرا .
لەکۆتاییدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەلایەن سەرۆکی شاندی دەزگا و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری مینپاکی مرۆیی ئەرمەنی (CHDE) واژوو کرا.