Skip to the content

دەزگای گشتی کاروباری مین پڕۆژەیەک بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی داتاو زانیارییەکان ئامادە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ئەمڕۆ یەکشەممە١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، عەلی میران بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری بە یاوەری عەلی عەبدولڕەحمان  بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری  مین/هەولێر بە ئامادەبوونی موخلیس شەریف بەڕێوەبەری چالاکیەکان، سەردانی کێڵگەمینێکیان لە سنووری  قەزای  مێرگەسۆر کرد، بە مەبەستی بەکارهێنانی ئامرازێکی پێشکەوتووی سەردەمیانە و تاوتوێکردنی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لێیان بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی داتا و زانیارییەکانی کاروچالاکیەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری هونەری پڕۆژەیەکی نوێی بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی داتاو زانیارییەکان ئامادە کردووە،   ئەمڕۆش وەک یەکەم هەنگاو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر تاقیکرایەوە و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا لە سەرجەم  بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێت بۆ پێکەوە بەستانی سەرجەم  داتاو زانیارییەکانی تایبەت  بە بەرنامەی کاروباری مین لە کوردستاندا.