Skip to the content

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و کونسووڵی چیک لە هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی مینیان بەسەر کردەوە

هەولێر- هەرێمی کوردستان – عێراق، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱٨ی ئایاری ۲۰۲۲، جبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە یاوەری كاڕێل کۆرتانێک، کونسوڵی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کێڵگەی مینی (قەلەندەر A)یان بەسەر کردەوە، کە تیمی (DE3)ی مینلابەر کاری تێدا ئەنجام دەدات.
سەردانەکەیان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کاری مینلابەری و دابینکردنی پشتیوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ کاری پاکسازی مین لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی کۆماری چیک بریاردرا بەپێی توانا پشتیوانی لەکاری مینلابەری لە هەرێمی کوردستان بکەن و دەستخۆشیشی لە دەزگای گشتی کاروباری مین کرد بۆ ئەو کارە بەردەوامەی کە ئەنجامی دەدەن لە بواری پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین لە هەرێمی کوردستان.

کێڵگە مینی( قەلەندەر A ) دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ٥٠ هاونیشتیمانی لەو کێڵگەیەدا مینیان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدان و دەیانی دیکەش کەمئەندام بوون.