Skip to the content

لە قەزای پێنجوێن نیشانەی ناسینەوە بۆ کێڵگە مینەکان دادەندرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی ئاگاداربوونی هاووڵاتیان لە شوێنە مینڕێژکراوەکان و دووربوونیان  لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و  ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراوی مین، دەزگەی گشتی کاروباری مین  لە قەزای پێنجوێن  هێما و نیشانەی ھەمیشەیی بۆ کێڵگە مینەکان دادەنێن، تا لە ڕێگەیەوە ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی بناسرێنەوە و ھاووڵاتییان پارێزراوبن.