Skip to the content

بە دەیان پارچە مین و تەقەمەنی لە قەزای پێنجوێن تەقێندرانەوە

هەولێر،ھەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە درێژەی پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە ڕێگەی تیمی تەقاندنەوەی ( EOD ) لە کێڵگەی مینی شێخە کوژراو B7 لە گوندی کانی مانگا لە چالاکییەکی تری تەقینەوە لەو کێڵگەیەدا بڕی ٦٩ پارچە مین و تەقەمەنی جۆراو جۆر لەگەڵ چەندین مین و تەقەمەنی نەتەقاوەی (UXO) لە شوێنێکی گونجاو و دوور لە ئاوەدانی توانرا سەرجەمی بتەقێندرێنەوە و لە ناو ببرێن.

هەڵگرتنەوە و لە ناوبردنی ئەو ژمارە مین و تەقەمەنییانە لە ئەنجامی کاری بەردەوامی ڕۆژانەی تیمەکانی مینلابەر و کارمەندانی دەزگای گشتی کاروباری مینن کە ماندوو نەناسانە خەریکی هەڵگرتنەوەی مین و نەهێشتنی مەترسییەکانی تەقەمەنین لەسەر گیانی هاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن، کە ناوچەکە بە یەکێک لە پیسترین  شوێنەکانی کوردستان دادەندرێت بە پیسبوون بە مین و تەقەمەنی ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی سنوورەکە و جەنگی هەشت ساڵەی نێوان هەردوو وڵاتی عێڕاق و ئێران ، کە بووە هۆی پیسبوونی ڕووبەرێکی فراوانی سنورەکە.