خزمەتگوزارییەکان
- پاککردنەوەی زەوییە مینڕیژکراوەکان و لەناوبردنى مین و تەقەمەنییەکان.
- رووپێویکردن و نیشانەکردنی زەوییە مینڕێژکراوەکان.
- ڕادەستکردنەوەی زەوییەکان دوای پاککردنەوە لە مین و تەقەمەنی بە بەڵگەى یاسایی.
- هەڵسەنگاندن و مۆڵەتپیدان بەو کۆمپانیا و ڕیکخراوانەى شیاوى کارکردنن لە بوارى کاروبارى مین.
- هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی.
- دابینکردنی نەخشە و داتا و زانیاری لەسەر ناوچە مەترسیدارەکان بۆ دامودەزگای حکومەتى هەرێم و کەرتى تایبەت و رێکخراوەکان.
- رێکخستن و بەرێوەبردنى خولی ڕاهێنان بە مەبەستی پێگەیاندنی ستافى شارەزا بۆ بواری کاروباری مین.
- داکۆکیکردن لە پەیماننامە و هەڵمەتە جیهانى و ناوخۆییەکان لە بارەى قەدەغەکردنى مین و تەقەمەنى.
- لەناوبردنى مین و تەقەمەنى ئەنبارکراو بە کۆگا کراو ( Stockpile destruction).