Skip to the content

کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی وارماوا-دەربەندیخان بەردەوامە

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌ درێژه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن،  كاركردن له‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی  سایدی دووەمی رێگای وارماوا دەربەندیخان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.
پڕۆژەکە بڕی چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوەو بریتییە لە دروستکردنی سایدی دووەمی رێگای (وارماوا-زه‌ڕایەن-دەربەندیخان)و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە بەدرێژی ٢٦ کیلۆمەتر.
تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر داواکاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نێشتەجێکردن بوو کە ساڵی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٣٥ملیار دینار بۆ ئەو پڕۆژەیە و شەش پڕۆژەی تر  بۆ سنووری سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین دەربڕیبوو.