Skip to the content

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازی لە نوێنەرانی خەڵکی گوندەکانی دۆڵی سماقوڵی کرد

رۆژی چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازی لە نوێنەرانی خەڵکی گوندەکانی دۆڵی سماقوڵی کرد.
 
ئەو کەسانە بەناوی دانیشتوانی سنورەکەوە سوپاس و پێزانینی ھەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیان کرد، لە بەرامبەر جێبەجێکردنی داواکاریی ھاووڵاتییان و خەڵکی سنورەکە، ھاوکات لەگەڵ گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانیان ئاماژەیان بەوەکرد، کە وەزارەت درێغی نەکردووەو ھەمیشە بەدەم داواکاری ھاووڵاتییانەوە بووە.

لە لایەن خۆیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن خۆشحاڵی خۆی بۆ بەسەردانەکەیان دەربڕی و دوپاتی کردەوە کە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان بە ئەرک دەزانن و ئەوەی لە توانایاندا بێت درێغی ناکەن.

دانا عەبدولکەریم راشیگەیاند:''وەک بەڵێنمان دابوو ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە هەبێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەزارەت لە سنورەکە جێبەجێی دەکەین''.