Skip to the content

هەردو پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای دێلێژە و دوانزە ئیمام- قەرەبڵاغ جێبەجێ دەکرێت

رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە واژۆی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن فەرمانی ئەنجامدانی پڕۆژەی (قیرتاوکردنی رێگای دەربەندی باسەڕە- دەربەندی سوتاو- ژاڵەی دەربەند) دەرچوو.

بەپێی فەرمانەکە، پڕۆژەکە بەشێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن فەرمانی کردوە بەبێ دواکەوتن و وەک بەشێک لە داواکاری خۆپیشاندەران و خەڵکی ناوچەکە جێبەجێ بکرێت.

هاوکات لە نوسراوێکی دیکەدا بە واژۆی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی (دروستکردنی رێگای قیری دوانزە ئیمام-قەرەبڵاغ) لە چوارچێوەی گرێبەستە گشتییەکان لە رێگەی کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە بەشێکە لە جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی سنورەکە، کە گوژمەی ٦ ملیار و ٣٧٧ ملیۆن و ٤٣٠هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە لە ماوەی ٤٠٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.