Skip to the content

حکومەت هەوڵی تەواو بۆ زوو تەواوکردنی ڕێگای دەربەندیخان-کەلار دەدات

لە میانی بەسەرکردنەوەی ڕێگای دەربەندیخان-کەلار و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماژەی بەوە کرد "ئامانج لە سەردانەکەمان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاى دەربەندیخان-کەلارە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ھەرچی زوو تەواوکردنیەتی".

ھەروەک جەختی کردەوە، "لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ زیادکردنی پێشینە و شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار بە مەبەستی ئەوەی تاوەکوو ھاوینی ساڵی داھاتوو ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان-کەلار تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاووڵاتییان".

وەزیری ئاوەدانکردنەوە تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەو پڕۆژەیە دەبوو لە کابینەکانی پێشوو و لە ساڵانی رابردوودا تەواو بکرایە کە پێشتر بڕیاری جێبەجێکردنی بۆ دەرچووە و تا ساڵی ٢٠١٩ ڕێژەی ئەنجامدراو ١٥٪‏ بووە، بەڵام تەنیا لە ماوەی دەستبەکاربوونیان لە کابینەی نۆیەم، ڕێژەی ئەنجامدراو گەیشتووەتە ڕێژەی ٥٩٪"‏.