Skip to the content

ڕاهێنانی پرۆسەی دووبارە بەکارهێنانەوەی قیری هەڵگیراوەی ڕێگەکان بە کارمەندان کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٣ى تەممووزی ٢٠٢٣، خولی ڕاهێنانی پرۆسەی دووبارە هەڵگرتنەوە و دووبارە بەکارهێناوە (ریسایکلین )ی قیری ڕێگەکان کۆتایی هات.

لەو خولەدا کە لە لایەن پسپۆرێکی ئەمریکی سەرپەرشتی دەکرا، باس لە چۆنیەتیی هەڵگرتنەوەی قیر و تێکەڵەڕێژکردن و چۆنیەتیی پشکنین و قۆناغەکانی تری ئەم پرۆسەیە تاکوو ڕاخستنی قیرەکە بۆ جارێکی تر و بە شێوەیەکی ئەندازیاری کرا.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەیەک وەک نموونە بە درێژاییی شەش کیلۆمەتر دەربڕیوە، هاوکات ئەرکی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بە کارگەی قیری هەولێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر سپێردراوە.