Skip to the content

وەزیری ئاوەدانکردنەوە پڕۆژی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسانی بەسەر کردەوە

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسان رایگەیاند؛'' خۆشبەختانە بەشێوەیەکی باش کارکردن لەم پڕۆژەیە دەستی پێکردوەتەوە و ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، پێش وەرزی زستان بەتەواوی پڕۆژەکە تەواو بێت و دەخرێتە خزمەتی ھاووڵاتییان.''

ئاماژەی بەوەشکرد، بە درێژایی ٢٣ کم رێگاکە چاک دەکرێت و بودجەی پرۆژەکەش زیاتر لە حەوت ملیار و ٦٩٨ ملیۆن دینارە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وتیشی: «ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بۆ خەڵکی سنورەکە بردەسەر بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە، بەڵام بەھۆی وەرزی زستانەوە دەستپێکردنەکەی دواکەوت بوو، پشت بەخوا بارودۆخەکەش بەرەو باشی دەڕوات و ئەم پڕۆژەیەش دەخەینە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.''