Skip to the content

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە بەسەردەکاتەوە

ڕۆژی یەکشەممە 2٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەیاوەری بریکاری وەزیر بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت، پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی ڕانیەی بەسەرکردەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماژەی بە بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەکە کرد و ڕایگەیاند :'' کارکردن بەشێوەیەکی باش لە پڕۆژەکە بەردەوامە و ڕێژەی ئەنجامدراو زیاتر لە (٦٧٪)ی تێپەڕاندووە، لە ئێستاشدا کارکردن لە قۆناغی سەقف تێکردنی پردەکەدایە.''

دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە، ئەگەر گرفتی دارایی بۆ دروست نەبێت، لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پردەکە تەواو دەبێت و بەڕوی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی پردێکی نوێ بە درێژی (٤٠٨،٤م) و پانی (١٥)م، (١١) مەتر بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و دو مەتریش لە هەرلایەک بۆ هاتووچۆی پیادە.
گوژمەی پڕۆژەکە ١٢ ملیار و ٤١٦ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار دینارە و ڕێژەی کاری ئەنجامدراو تیایدا 67٪.