Skip to the content

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ناوگردانی بەسەرکردەوە

رۆژی شەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای ناوگردانی لە قەزای سەیدسادق بەسەرکردەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە وتەیەکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند؛ ''ئەم پڕۆژەیە سودێکی زۆری بۆ ناوچەکە دەبێت و لە دە رۆژی داھاتوودا سەرجەم کارەکانی تەواو دەبن و بەڕووی ھاووڵاتییان دا دەکرێتەوە.''

دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانیانە خزمەتی ھاووڵاتییان بکەن لەسەرجەم ناوچەکان و هیواشی خواست ئەو پڕۆژەیە کارئاسانی و ھاتووچۆیەکی سەلامەت بۆ ھاووڵاتییان دەستەبەر بکات''.

درێژی پرۆژەکە ٢،٢ کیلۆمەترە و بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار دروست کراوە، کە بایەخێکی گرنگی بۆ ناوچەکە هەیە و رێگای سەیدسادق – ھەڵەبجە و رێگای شانەدەری - پێنجوێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ١٢ گوند سودی لێ دەبینن.