Skip to the content

دانیشتوانی گوندەکانی سماقوڵی بە چەپکە گوڵەوە پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەکەن

لەچوارچێوەی سەردانەکەدا ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی سماقوڵی بە چەپکە گوڵەوە پێشوازیان لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە کرد و رایانگەیاند: ''ھاتوین بۆ ئەوەی سوپاستان بکەین بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی بە ناوچەکەتان کردوەو بەڵێنەکانی خۆتان جێبەجێ کرد''.

لای خۆشیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بە ئەنجام گەیشتنی داواکاری دانیشتوانی سنورەکەو ئاماژەی بەوەکرد، ھاتوین لە نزیکەوە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان بەسەر بکەینەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.

ھەروەک جەختی کردەوە، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان درێغی ناکەن و بە ئەرک و واجبی خۆیانی دەزانن.