Skip to the content

فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی ڕێگه‌وبان لە پێنجوێن كرايه‌وه‌

ڕۆژی یەکشەممە ۲۱ــی ٤ــی ۲۰۲٤، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێوڕەسمێکدا فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی ڕێگه‌وبانی لە پێنجوێن کردەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا كه‌ قایمقامی پێنجوێن و ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی ڕێگه‌وبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری ئامادەی بوون، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتيیەکە کرد و ڕایگەیاند: ئەم فەرمانگەیە دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەت لە سنوری قەزای پێنجوێن و ھەموو پاڵپشتييه‌كيان دەکەین.

کردنەوەی ئەو فەرمانگەیە دوای ئەوە دێت کە پێشتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاريی وەزارەت بە سەرپەرشتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڕیاری کردنەوەی درابوو.