Skip to the content

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نيشته‌جێكردن ڕێگه‌ی باشماخ - پێنجوێن بەسەر دەکاتەوە

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە یاوەری قایمقام و شاندی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی، ڕێگه‌ی دووسایدی (باشماخ - پێنجوێن)ـی بەسەر کردەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوە دا، "ئەم پرۆژەیە، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژيیەکانی وەزارەت و خزمەتی گەورە بە سنورەکە دەکات، جەختی له‌وه‌ش کردەوە، وەک وەزارەت ھەمو ھەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار، بۆ ئەوەی پرۆژەکە بەباشی و بێ کەموکورتی و ھەرچی زووە تەواو بکرێت.

پرۆژەکە لە قۆناغه‌كانى کۆتاییدایە و بە ھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەوە، لەکاتی خۆیدا تەواو نەکراوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕێنمایی و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستکردنەوە بە کارکردن و تەواوکردنی سەرجەم بڕگەکانی پرۆژەکە دەرکرا.